پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كریستیانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كریستیانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
دهقی پهیامهكه
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و رەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا، رۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا. لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە، کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم جەژنە و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و تەناهی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/24