مەسرور بارزانی: بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە زیاتر دەبن

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو و بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن و بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانیشی زیاتر دەبن.

سێشەممە 10ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لە بارەی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە نووسیویەتی: خۆشحاڵبووم بە ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە کە سەکۆی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پارەدانی پسوولەکان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو و بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن.

هەروەها نووسیویەتی: بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە زیاتر دەبن

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکاران و بەڕێوەبەر و نوێنەرانی بانکەکان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی (ئی پسوولە) راگەیەنرا.