هیوا ئەفەندی: حکوومەتی هەرێم لە رووی ژێرخانی دیجیتاڵی زۆر لە پێش عێراقە
سهرۆكی فهرمانگهی تهكنهلۆژیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: لە داهاتوو تەواوی خزمەتگورییەکانی حکوومەت دەچنە نێو موبایل و ئاسانکاری زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی شوباتی 2026، هیوا ئهفهندی، سهرۆكی فهرمانگهی تهكنهلۆژیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، رایگەیاند: پرۆژەی ئی پسوولە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان دەکات، سیستەمێکی ناوەندی حکوومەتە بۆ ئەوەی تەواوی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت لە یەک شوێندا کۆبکەینەوە و ببێتە جزدانێکی ئەلیکترۆنی، هەر خزمەتگوزاریەک لە رێگەی پسوولەوە بدرێت، تێدا کۆدەکرێتەوە، لە قۆناغی یەکەم پسوولەی کارەبامان کردووەتەوە ئەلیکترۆنی، چونکە هاووڵاتییان نۆرەی زۆر دەگرن بۆ پێدانی پارەدان، لە رۆژانی داهاتوو زۆربەی خزمەتگوزارییەکان لەنێوی دا تۆمار دەکرێن.
هیوا ئەفەندی گوتیشی: هاووڵاتی ئازادە کامە لە رێگەی کامە بانکەوە پارە دەدات، حکوومەتی هەرێم لە رووی ژێرخانی دیجیتاڵی زۆر لە پێش عێراقە، تەنانەت لە پێش چەندین وڵاتی دیکەی دراوسێشە، ئەو کۆمپانیایەی لە هەرێمی کوردستان کاری ئی پسوولە دەکات، هەمان کۆمپانیا لە وڵاتی ئوردن دەیکات، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بین لە ساڵانی داهاتوو لە بواری دیجیتاڵی زۆر بچینە پێش.
هیوا ئەفەندی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە داهاتوو تەواوی خزمەتگورییەکانی حکوومەت دەچنە نێو موبایل و ئاسانکاری زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.