ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر
سایتی "ئاكسیۆس" له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پرسی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و گواستنه‌وه‌ی بۆ دوو شوێنی سه‌لامه‌تتر تاوتوێ ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
سایتی "ئاكسیۆس" له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پرسی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و گواستنه‌وه‌ی بۆ دوو شوێنی سه‌لامه‌تتر تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌و سایته روونیكردووه‌ته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و پرسه جددییه و دوای ئه‌وه دێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو، هێرشێكی چڕی مووشه‌كی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌كه بدرێت، ئه‌وا؛ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا "ماثیو توله‌ر" ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر یاخود ده‌چێته بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌سه‌د له خۆرئاوای عێراق.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" رایگه‌یاندبوو، ئێران به‌رپرسه له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
تره‌مپ، وێنه‌ی یه‌كێك له‌و مووشه‌كانی بڵاو كردبوویه‌وه، كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرابوو و له‌سه‌ری نووسیبوو، ئه‌و مووشه‌كانه ئێرانین.
تره‌مپ، هه‌روه‌ها نووسیبووی: ئامۆژگاری دۆستانه‌م بۆ ئێران ئه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌ك بكوژرێت، ئێران به‌رپرسیاره و جا باش بیری لێ بكه‌نه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بژاره‌كانی به‌رده‌میان له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا تاوتوێ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌نه‌راڵ "فرانك ماكنزی" رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز، له (2010)ه‌وه وێنه‌ی نه‌بووه و (21) مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌كه كرابوون.