ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی رزگارییه‌وه
له سبه‌یه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه داده‌خرێت

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سبه‌ی شه‌ممه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه و تهعقیمكرد، نه‌خۆشخانه‌كه داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا بەیانی شەممە رێکەوتی 2020/12/26 دەست دەکرێت بە پاکردنەوەی (تعقیم) کردنی گشت بەشەکانی نەخۆشخانە و نەخۆشخانەی رزگاری بۆ کۆرۆنا نامێنێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، دوای پشوی سەری ساڵ بە فەرمی گشت بەشەکان، نهۆمەکان و نەشتەرگەریەکان به‌ڕووی نه‌خۆشه‌كاندا دەکرێنەوە، بەڵام پێویستە لەکاتی سەردانی کردن رێنماییە تەندروستیەکان جێ بکرێن.
H.B