نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان، ، له چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی شوباتی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن.
هەروەها له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا، باس له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه.