سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستراليا لە عێراق ده‌كات

گفتوگۆ له‌ باره‌ی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان كرا

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا .

 ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا