به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنی نێوانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه
"رێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا و گه‌شتیار و هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ره‌خسێنێت "

K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێككه‌وتنی بارزگانی نێوانیان له قۆناغی دوای "برێكزت" بڵاوكرده‌وه، كه دوای دانوستانێكی دوورودرێژ رێككه‌وتن.
رێككه‌وتنه‌كه، پێكهاتووه له هه‌زار و (246) لاپه‌ڕه بۆ بابه‌تی بازرگانی، جگه له ژماریه‌ك بابه‌تی زیادكراو، كه په‌یوه‌ندیدارن به وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری نهێنیی نێوانیان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندنی هاوبه‌ش.
میشێل بارنیه‌ر، به‌رپرسی باڵا له كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دوێنی هه‌ینی ئه‌نجامدرا، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه په‌سند بكرێت.
رێككه‌وتنه‌كه بۆئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێویسته به‌ر له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا به شێوه‌ی جیاجیا پشتیوانی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، تا كۆتایی مانگی شوباتی (2021)، بۆ ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی، پێویسته له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌سند بكرێت، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپییه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، ده‌نگ له سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌دات.
بۆریس جۆنسن، بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به بۆنه‌ی جه‌ژنی "له‌دایكبوون" گوتی: "رێككه‌وتنه‌كه دیارییه‌كی بچووكه بۆ جه‌ژن".
بۆریس جۆنسن روونیكرده‌وه، رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا و گه‌شتیار و هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ره‌خسێنێت، كاتێك وڵات به‌ڕاستی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت.
گرووپی توێژینه‌وه‌ی ئه‌وروپا (ERG)، بڕباری دا، "له ناو حزبی پارێزگارانی به‌ریتانی، لیژنه‌یه‌كی پارێزه‌ران تایبه‌ت به توێژنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه درووست ده‌كه‌ن".
رۆژنامه‌ی "تێلیگراف" له زاری "بۆریس جۆنسن" بڵاویكرده‌وه، یاسادانه‌ران به گومانن له باره‌ی ئه‌وروپا، كه رێككه‌وتنه‌كه مامه‌ڵه‌یه‌كی درووسته له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
بۆریس جۆنس روونكرده‌وه، "شه‌یتان له بۆسه‌دایه بۆ ورده‌كارییه‌كان"، بڕوای وایه، رێككه‌وتنه‌كه له شیكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه ده‌رده‌چێت.
رێككه‌وتنی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به "برێكزت-Brexit" ناسراوه، كورتكراوه‌ی (British exit)ه، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه جیێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی