جارێكی دیكه هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا كرانه ئامانج
دوو سه‌ربازی سوپای پاسداران كوژران

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری عێراق، دوو سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.
روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه له نزیك شاری مه‌یادینی سه‌ر به پارێزگای دێر زوور له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجامدرا.
روونیشیكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی له‌كاتی ده‌رچوونی له بینایه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌یادین كرایه ئامانج و دوو سه‌ربازی سوپای پاسداران له‌و هێرشه‌دا كوژران، به‌ڵام تا ئێستا ناوی ئه‌و دوو سه‌ربازه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش چه‌ندین جار هێزه ئێرانییه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و تا ئێستا چه‌ندین سه‌ربازی ئێرانی له‌و هێرشانه‌دا كوژراون، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كان نه‌ناسراون، به‌ڵام تاران به‌رده‌وام په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا درێژ ده‌كات.
H.B