فیستیڤاڵی کڵاوی سیدارە له هه‌ولێر بەڕێوەچوو
"له‌ناوه‌ڕاستی بیسته‌كانه‌وه تا سه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، قوتابیان و مامۆستایانی هه‌ولێر، ئه‌م كڵاوهیان له‌سه‌ر بووه"
K24 - هه‌ولێر:
"سیدارە" یەكێكه لەو سەرپۆشانەی سەردەمانێك خەڵكێكی زۆر لە سیاسەتمەدار و فەرمانبەر و مامۆستا و قوتابی و هێزەكانی پۆلیس لەسەریان دەكرد، كڵاوێكی لاكێشەیی كەمێك درێژە، وەك بیرھێنانەوەیەك لە شاری ھەولێر، فێستڤاڵێكی تایبەت بە كڵاوی سیدارە بەڕێوەچوو.
جوان خاڵیس، یەكێك لە نەوەكانی مەعروف جیاوك، چیرۆكی ئەو كڵاوە دەگێڕێتەوە، دوای تەمەنێكی زۆر، خۆشی و ناخۆشی لە ژیان، ھێشتا بیرەوەریەکانی سەردەمی پاشاییەتی لەبیرە، بە وردی باسی ئەوە دەکات، چۆن مامی کاری لەسەر ئەوە کردووە، بڕیارێك دەرکرێت، تا کەسانی حکومی لە خەڵکی ئاسایی جیابکهنەوە، "جوان خان"، یەکێکە لە نەوەکانی معروف جیاوك و دایکیشی یەکەم مامۆستای ئافرەت بوون لە کوردستان، ئەو گوتی: "مامم ھەوڵی دا قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەر دروشمێکیان پێوەبێت، تا ناسراوبن، بۆیە پێشنیازی کرد، کڵاوی سیدارە لەسەر بکەن".
جوان خاڵیس گوتی"مه‌عروف جیاوك داوای كرد، ئه‌و كڵاوه له خووری كوردستان درووست بكرێت، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، له‌هه‌مان كاتدا جوانیش بووه، له‌بیرمه باوكم و باپیرم كه وینه‌كه‌ی ماوه، سیداره‌یان له‌سه‌ره".
ئێستا کڵاوی سیدارە بووە بە سومبول و که‌لتوورێکی پەروەردەی جوان لە نێوان نەتەوە جیاوازەکان، که‌لتوورێکی ھاوبەشیان لەگەڵ ئەم کڵاوەدا ھەیە، لەژێر دروشمی "سیدارە جوانییەك بەسەر ھزری مێژووی پەروەردەیمان"دا، یادی ئەم رۆژە پەروەردەییە کراییەوە.
شێرزاد ره‌سول، رێكخه‌ری فیستیڤاڵی سیداره، گوتی: "وه‌كو په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوبه‌ش، یادی رۆژی سیداره ده‌كه‌ینه‌وه، مێژووی سیداره بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵی (1925) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌كات، له‌وێ قوتابیان، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌رانی بینیوه ئه‌م جۆره كڵاوهیان له‌سه‌ربووه، بۆیه دوای هاتنه‌وه‌ی، گشتاندنێك بۆ هه‌موو قوتابی، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ئه‌و كڵاوه له‌سه‌ر بنێن، له مۆزه‌خانه و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، كه سه‌یری ئه‌رشیفی قوتابیان و مامۆستایان ده‌كه‌ین، ده‌بینین ئه‌م كڵاوه له‌ناوه‌ڕاستی بیسته‌كانه‌وه تا سه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌مووان له‌سه‌ریان بووه".
سیدارە ئەم جۆرە کڵاوەیە، لەسەردەمی مەلیك فەیسەڵی دووەم، بڕیار درا مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەوڵەت، لە ناوەڕاستی ساڵی (1925) بیپۆشن، بڕیارەکە بۆ ساڵێك دوایی ئەوە، واتە بۆ ساڵی (1926) لە کوردستانیش جێبەجێکرا، جگە لەوەی بیرەوەرییەکی جوانی که‌لتووری ھاوبەشی نەتەوەکانی عێراقە، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام جیاوازی ئەم کڵاوە ئەوەیه، پاراستنی ھەموو بیرەوەری و دێکۆمێنت و ئەرشیفکردنیهتی لە مۆزه‌خانه و ئەرشیفی پەروەردەی ھەولێر.
د.ی