رۆشنبیرانی كورد پشتیوانی له بێشكچی ده‌كه‌ن
بێشكچی: پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بناسێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ناسێت، ده‌بێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌كشایه‌وه، پێویسته گه‌مارۆ و سزا بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیا و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له رێی كه‌ناڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشێكی چڕیان له دژی نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناسی تورك ئیسماعیل بێشكچی ده‌ستپێكردووه و له به‌رامبه‌ردا رۆشنبیرانی كورد به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و ئه‌و تۆڕه‌ی په‌كه‌كه درووستیكردووه بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی په‌كه‌كه ده‌دوێن، هێرشێكی چڕیان له دژی ئه‌و دۆسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسی كورد ده‌ستپێكردووه.
هۆشه‌نگ ئوسی، نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتارێكی بۆ به‌رگری له بێشكچی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: بێشكچی توركه، زانای كۆمه‌ڵناسییه، به راستی پیاوی فكره، سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌و له په‌كه‌كه جیا نه‌بووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ست نییه به ده‌وڵه‌ته‌وه، تا گومان له هه‌ڵوێسته‌كانی بكه‌ین. ئه‌و له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا، جێی شانازی په‌كه‌كه و رێبه‌ره‌كه‌ی و میدیاكه‌ی بوو. ئه‌و پیاوه نه‌گۆڕاوه. هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام لایه‌نگری كورد بوون. ئه‌و له‌گه‌ڵ مافی ره‌وای گه‌لی كورد بووه. شتێكی ئاساییه بێشكچی ره‌خنه له هه‌ڵوێست و پڕۆژه‌كانی په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان بگرێت. هه‌روه‌ك چۆن ره‌خنه له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیش ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: په‌كه‌كه له نه‌وه‌ده‌كاندا ستایشی بێشكچی ده‌كرد و ئێستا لۆمه‌ی ده‌كات و هێرشی ده‌كاته سه‌ر ، به راستی من هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی ده‌كه‌م، كاتێك ده‌بینم به‌و جۆره هێرش ده‌كرێته سه‌ر بێشكچی. لێره‌وه تا ئه‌و په‌ڕی راده داوای لێبوردن له بێشكچی ده‌كه‌م به هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئاپۆچییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌شی پێده‌ڵێم، كه گه‌لی كورد هه‌مووی له‌گه‌ڵ گرووپی ئاپۆچییه‌كان نییه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی پارتی سۆشیالیست مەسعود ته‌ك له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "میدیای پەکەکە هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسماعیل بێشكچی به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه گرتووه، بێشكچی هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه له رابردوودا په‌كه‌كه ستایشی ده‌كرد".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسەر و سیاسەتمەداری كورد، "ئیبراهیم کورەگەن" له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "جێگه‌ی ئیسماعیل بێشکچی لە بیرەوەری کورددا خورت و پیرۆزە. بێشكچی لە هەموو ژیانیدا لایەنگری بەرژەوەندی نەتەوەی کورد بوو. هێرشه‌كانی سه‌ر بێشكچی هه‌ڵوێستی ئه‌و ناگۆڕێت.
هاوكات، جەنگیز گونگۆر، بەڕێوبەری پارتی ئازادی کوردستان له جریوه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: ئێمه وه‌كو هه‌موو به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامانی پارتی ئازادی کوردستان پشتیوانی هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسماعیل بێشكچی ده‌كه‌ین.
هه‌رچی "ئیبراهیم گووربوز"، سەرۆکی وەقفی ئیسماعیل بێشكچییه، نووسیویه‌تی: بێشكچی كوردستانه، هەڵوێستە، قوتابخانەی نەتەوەیی کوردە، نێردەی راستییەکانە، ویژدانە، دادپەروەرییە،رووی سپی رووناکبیرانە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، چۆمسکی سەبارەت بە ئیسماعیل بێشکچی گوتویه‌تی: "ئەو قارەمانی جیهانی زانستە، سیمبولی ئازایەتی و شەرەفە".
رۆژی (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، ئیسماعیل بێشكچی، له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی "نه‌رینا ئازاد" واتا "رای ئازاد" بڵاوبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات. ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات خواستی توركیا، ئێران، سووریا و عێراقه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ساڵی 1970 هیچ عه‌ره‌بێك له شنگال نه‌بوو، ئێستا په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شنگال له كوردستان دابڕێنن، په‌كه‌كه له شنگال كار بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات، له هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی كورد ده‌بیسترێت و هه‌رێمێكی ئازادكراوه، زۆر قوربانی له‌پێناو ئازادیی ئه‌و هه‌رێمه دراوه. په‌كه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ناو هه‌رێمیش هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كێ ده‌دات.
بێشكچی نووسیویه‌تی: پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بناسێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ناسێت، ده‌بێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌كشایه‌وه، پێویسته گه‌مارۆ و سزا بدرێت.