عێراق رێگه به به‌كارهێنانی ڤاكسینی "ڤایزه‌ر" ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی نیشتیمانی بۆ كوالیتی ده‌رمان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی "ڤایزه‌ر" به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له رازی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه رووبه‌ڕووی په‌تای كۆرۆنا ببنه‌وه.
پێشتریش حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق دووپاتیكرده‌وه، عێراق به‌منزیكانه ده‌ستی به ڤاكسین ده‌گات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی پێكوته‌ی "ڤایزه‌ر" چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و پێكوته‌یه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
ته‌میمی گوتی: ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستن، له لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و ڤاكسینه‌وه دابین ده‌كرێن و له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زیاتر له 140 زنجیره ساردكه‌ره‌وه‌ی له شاری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له ڤاكسینه‌كه و بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتریش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانیدا كردووه.
هه‌وره‌ها گوتی: پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه پێویستی به هه‌وڵدان هه‌یه و ئاشكرایكرد، به‌منزیكانه عێراق ده‌ستی به پێكوته ده‌گات و ده‌ست به كوتانی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
H.B