ئێران وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی "موقته‌دا سه‌در"ی دایه‌وه، كه تێیدا داوایكردبوو، ئێران واز له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق بهێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی "موقته‌دا سه‌در"ی دایه‌وه، كه تێیدا داوایكردبوو، ئێران واز له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق بهێنێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، "سه‌عید خه‌تیبزاده" رایگه‌یاند، ئێمه دژی ئه‌وه‌ین هێرش بكرێته سه‌ر نێرده دیپلۆماتكاره‌كان له عێراقدا.
گوتیشی: له رابردوودا دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كانی ئێران له عێراق رووبه‌ڕووی هێرشی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه بڕوامان وایه هه‌لومه‌رجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌در له رێی تویته‌ره‌وه جێی گومان و زیانخهڕۆن.
دووپاتیكرده‌وه، تاران هیچ جۆره گرژییه‌كی له ناوچه‌كه ناوێت و ته‌نیا به‌رگری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وهڵامهكهدا، "خه‌تیبزاده" گوتی: ئهمهریكاییهكانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان به‌رپرسیاری هه‌ر جۆره ئاڵۆزبوونێكی زیاتری رهوشهكهن.