ئێران: قاسم سوله‌یمانی په‌یامێكی پێ‌بوو
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، "سه‌عید خه‌تیبزاده" رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نه‌راڵ، قاسم سوله‌یمانی، كرایه ئامانج، په‌یامێكی دیپلۆماتی پێ بوو، بیگه‌یه‌نێته عه‌ره‌بستانی سعوودییه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، "سه‌عید خه‌تیبزاده" رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نه‌راڵ، قاسم سوله‌یمانی، كرایه ئامانج، په‌یامێكی دیپلۆماتی پێ بوو، بیگه‌یه‌نێته عه‌ره‌بستانی سعوودییه.
"خه‌تیبزاده" گوتیشی: "له رابردوودا ئێران هه‌ندێك په‌یامی له سعوودییه‌وه پێگه‌یشتن، به‌ڵام وه‌ك پێویست دیپلۆماتیی نه‌بوون و له رێی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداوه‌وه ئه‌و په‌یامانه ئاراسته‌ی ئێران كرابوون".
هه‌روه‌ها له باره‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه، "خه‌تیبزاده" گوتیشی: هیوا خوازین حكومه‌تی عێراق وه‌ك پێویست به‌رپرسیارێتی خۆی بگرێته ئه‌ستۆ و سزای ئه‌وانه بدات، كه تێوه‌گلاون له پرۆسه‌ی تیرۆكردنی قاسم سوله‌یمانی".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌لاماردانی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "تاران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سیناریۆیه‌ك ئاماده‌یه و هیوادارین له دواڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیدا، ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵی درووستكردنی پشێوی زیاتر نه‌دات".