كه‌ركووك.. سێ چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، سێ كه‌سی سه‌ر به رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران، كه وه‌ك شانه‌ی نووستووی رێكخراوه‌كه دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كاریان كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، سێ كه‌سی سه‌ر به رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران، كه وه‌ك شانه‌ی نووستووی رێكخراوه‌كه دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كاریان كردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیتیحادی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، سێ "تیرۆریست"یان ده‌ستگیركردووه، كه له سنووری كه‌ركووك وه‌ك شانه‌ی نووستووی داعش كاریان كردووه.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای تیرۆر ده‌ستگیركراوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه، له سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به كه‌ركووك كرده‌ی چه‌كداریان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان له سه‌ره‌تای (2015)دا به‌شداری له‌و په‌لاماره‌ی داعش كردووه، كه كردییه سه‌ر شاری كه‌ركووك.