پێشه‌وا هه‌ورامانی: له په‌رله‌مانی به‌غدا به شاندی هه‌رێمیان وتووه ده‌بێت ئێوه زه‌لیل بكه‌ین
نابێت لایه‌نێك پێیه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بێت و له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ بدات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی" له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌غدا نایه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌وان به روونی به شاندی دانووستانكاری هه‌رێمیان وتووه، ده‌بێت ئاسمان و زه‌ویتان به ده‌ستی ئێمه‌وه بێت و ئیدی كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچووه ئێوه سینگ ده‌رپه‌ڕێنن و ئێستا ده‌بێت ئێوه "زه‌لیل"ی ئێمه بن.
هه‌ورامانی، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی دانووستانكاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان زۆر راستی خرانه‌ڕوو و ئه‌وه‌ی گرنگه ره‌نگه پێشتر به‌و شێوه‌یه وه‌ك پێویست باس له نیه‌تی مه‌ترسیداری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌كرابێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان".
كێ رێككه‌وتنی ناوێت
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ره‌خنه له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرن و پێیان وایه ئه‌وه پارتییه نایه‌وێت رێككه‌وتن بكرێت، "هه‌ورامانی" گوتی: غه‌درێكی گه‌وره‌یه له پارتی كراوه، چونكه سه‌رۆكی شانده‌كه له یه‌كێتییه و ئه‌ندامانی شانده‌كه زیاتر پارتی نین و ئه‌و راستیانه‌ی ئه‌مڕۆ باسكراوون، ئه‌وان باسیان كردووه، به تایبه‌تی له باره‌ی زیهنی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه عێراقییه‌كان.
گوتیشی: خه‌ڵكانێك هه‌ن، له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ردێك له ئاسمانه‌وه دابه‌زێت ده‌ڵێن خه‌تای پارتییه و ئه‌مه رقێكی به‌رده‌وامه له پارتی.
ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار
پێشه‌وا هه‌ورامانی، له باره‌ی ورده‌كاری زیاتری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و ده‌قی وه‌ڵامی شاندی دانووستانكاری حكومه‌ت گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری تێدابوو، له‌وانه بوونی مه‌ترسی له سه‌ر كیانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: به روونی ئێمه له قسه‌ی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌مان به‌دیكرد و ئه‌سڵه‌ن ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی پێیان زیاده و ئه‌وان قسه له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی باسی كورد ده‌كات له ده‌ستووردا ئێمه به زیادی ده‌زانین. داوای پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌وان داوای ته‌سلیم بوونی كورد ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ست له هه‌رێم هه‌ڵبگریت و وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن، وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق".
روونیشیكرده‌وه، "حكومه‌تی عێراق له (55) مادده‌ی ده‌ستووریدا له رابردوودا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كردووه. به نووسراویش ده‌ستووره‌كه‌یان پێ زیاده خۆ جێبه‌جێیان نه‌كردووه. له چه‌ندین سه‌ردانی شاندی دانووستانه‌كان خراوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق و پێیان وتراوه ئێوه ئه‌مه‌تان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كردووه، له داخستنی فڕۆكه‌خانه و بڕینی بودجه و ته‌نانه‌ت په‌لاماری سه‌ربازی، ئێستاش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێن، ئه‌مه له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسراوه، ئه‌وه‌شمان قبووڵ نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوو به‌ره درووست بوون له عێراق، به‌ره‌یه‌كیان كابینه‌ی كازمییه، كه نیازی هه‌یه رێكبكه‌وێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نییه، به‌ره‌یه‌كی دیكه، كه به هێزه به ته‌واوی دژی هه‌رێمی كوردستانه. ئێمه ده‌زانین ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له حكومه‌ته، ئه‌گه‌ر نیازی باشیشی هه‌بێت ره‌نگه هیچی پێ نه‌كرێت".
چار چییه؟
له باره‌ی چاره‌سه‌ره‌وه، "پێشه‌وا هه‌ورامانی"، گوتی: "ئێمه ئه‌مڕۆ به روونی به شانده‌كه‌ی حكومه‌تمان گوت، ئێمه جگه له چاكسازی هیچ چاره‌سه‌ر و رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ممان نییه. به‌غدا ئه‌ڵمانیا نییه بچیت له‌گه‌ڵی رێكبكه‌ویت، به‌غدا وڵاتێكه هه‌ڕه‌شه‌ی گوێ بڕین له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی ده‌كرێت، به‌غدا وڵاتێكه هیچ پێشبینییه‌كت بۆ داهاتووی نییه و نازانرێت سبه‌ی كێ گوێی كێ ده‌بڕێت. له رووی داراییه‌وه دۆخی عێراق له 2021 خراپتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رێمی كوردستان، پێویسته له پڕۆسه‌ی چاكسازییدا جددی بێت. سه‌رۆك وه‌زیران جددیه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان جددی بن و له لایه‌نه سیاسییه‌كاندا خه‌ڵكانێك هه‌ن بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م چاكسازی".
بۆ ناو ناهێنرێت؟
سه‌باره‌ت به ناونه‌هێنانی ئه‌و كه‌س و گرووپ و لایه‌نانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی، "هه‌ورامانی" گوتی: "خه‌ڵكی كوردستان ماندووه، له نانێكه‌وه گرانبووه تا غاز و هه‌موو شتێك گران بووه، ئه‌گه‌ر له ناو ماڵی خۆماندا چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه نه‌كه‌ین، له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به دڵی ئێمه نه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان داهاتوویه‌كی باش چاوه‌ڕێی نه‌كات. پێویسته ئه‌وانه‌ی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات ده‌كه‌ن و رێگری له درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سیستماتیك و مۆدێرن ده‌كه‌ن، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌رچه‌نده هه‌وڵیش بدرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه نه‌یه‌نه ژێر باری ئه‌و بابه‌ته‌وه، خه‌ریكی ئه‌و رێگه‌یه بن خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه، ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی له به‌غدا هه‌یه ته‌حه‌ددای حكومه‌ت ده‌كات به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر، له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به قه‌باره‌یه‌كی بچووكتر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یویستووه ئه‌و پرسه به هێز یه‌كلا بكاته‌وه و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه و كه نه‌یكردووه، مانای ئه‌وه نییه پێی ناكرێت، پێی ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به هێمنی بێت و ئه‌و كه‌سانه خۆیان بێنه ژێر بار".
ئۆپۆزیسیۆنمان نییه
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و رۆڵ و ئه‌ركیان، "پێشه‌وا هه‌ورامانی"گوتی: له هه‌رێمی كوردستان شتێك نییه ناوی ئۆپۆزیسیۆن بێت، ئه‌وه‌ی له به‌غدا هه‌یه و دژی هه‌رێم قسه ده‌كه‌ن، چوونه‌ته به‌ره‌یه‌ك له دژی هه‌رێم.
گوتیشی: شانده‌كه‌ی حكومه‌ت به روونی گوتیان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان كاریگه‌ریان هه‌بووه له تێكدانی ره‌وتی دانووستانه‌كان، كه‌س ئه‌وه‌نده رۆڵی خراپی نه‌بینیوه. ته‌نانه‌ت لێدوانی به‌رپرسانی كوردیان وه‌رگێڕاوه بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه كرد، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كانیان نه‌كرد و چوونه ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت. ئێستا به‌شێكیان به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی سه‌یری ره‌وشه‌كه ناكه‌ن و داوای ته‌سلیم بوون ده‌كه‌ن. شانده‌كه رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا خۆی نه‌یوتووه، نه‌وت راده‌ست بكه‌ن و ئه‌و داوایه له لایه‌ن په‌رله‌مانتاری كورده‌وه خراوه‌ته‌ڕوو و پێشنیاز كراوه بۆ حكومه‌تی عێراق".
ئاشكراشیكرد، شانده‌كه به روونی باسیان كردووه، كه "له په‌رله‌مانی عێراق كاتێك له‌گه‌ڵ شاندی ئێمه كۆبوونه‌ته‌وه زمانی هه‌ڕه‌شه‌یان به‌كارهێناوه و قسه‌ی ناشیاویان كردووه، وتوویانه ئاسمان و زه‌ویتان ده‌بێت له ده‌ست ئێمه بێت و ئه‌و سه‌رده‌مه رۆیشت ئێوه سینگ ده‌رپه‌ڕێنن و وتوویانه ده‌بێت زه‌لیلی ژێر ده‌ستی ئێمه بن".
گوتیشی: "ئه‌وان دانووستان ناكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌موو شتێك بده‌نه ئێمه و هیچیشتان پێ ناده‌ین".
ئاماژه‌شیكرد، "عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤینی له عێراق هه‌یه و كۆتایی نه‌هاتووه، سه‌رده‌مێك بۆمبابارانی كردووی و ئه‌نفالی كردوویت، ئه‌مڕۆ مووچه‌ت ده‌بڕێت. نه‌وه‌یه‌كی سیاسی له عێراق هاتووه‌ته پێشه‌وه گوێ بۆ سه‌ركرده باڵاكانی خۆیشیان ناگرن".
نا بۆ په‌رته‌وازه‌یی
"پێشه‌وا هه‌ورامانی"، باسی له‌وه‌شكرد، وه‌ك په‌رله‌مانتار به شاندی دانووستانكاری حكومه‌تیان وتووه: "پێویسته ناوماڵی خۆمان یه‌كبخه‌ین و ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه كۆتایی پێ بێت".
گوتیشی: "وه‌ك رای خۆم، ئه‌گه‌ر له هه‌موو شوێنێك دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و خه‌ڵك هه‌ست بكه‌ن، دادپه‌روه‌ری هه‌یه و به شه‌فافی بودجه و مووچه‌ت بخه‌یته به‌ر ده‌ست خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ره‌نگه لێت قبوڵ بكات به‌شێك له مووچه‌ی ببڕیت".
دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر شانه و به ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن، به‌س نییه و ده‌بێت هه‌مووان له‌گه‌ڵیان بین و نابێت لایه‌نێك پێیه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بێت و له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ بدات. به‌م جۆره ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر خۆمان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین و داهات كۆنه‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی به نایاسایی ده‌درێته خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی خراوه‌ته خزمه‌تی چه‌ند كه‌سێكه‌وه كۆتایی پێ نه‌یه‌ت، هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین".