ڤاكسینی چینی دەگاتە توركیا

"ئەو فڕۆكەیەی ڤاكسینەكە دەگوازێتەوە لە فڕۆکەخانەی پەکینەوە بەڕێکەوتووە"

ڤاكسین
ڤاكسین

K24 – ھەولێر

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشكرای كرد، بڕیارە ئەمڕۆ ڤاكسینی دژی كۆرۆنای چینی بگاتە وڵاتەكەیان.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، لەبارەی ئەو ڤاکسینەی لە چینەوە بۆ تورکیا دەنێردرێ، رایگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ بگاتە تورکیا. بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پێشھاتەکان".

وەزیری تەندروستی توركیا لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکراشی کرد، ئەو فڕۆکەیەی کە بەشی یەکەمی ڤاکسینەکان دەگەیەنێتە وڵاتەکەی، لە فڕۆکەخانەی پەکینەوە بەڕێکەوتووە.

لەوبارەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌ چین كڕیومانن، به‌ر له‌ سه‌ری ساڵ بگاته‌ وڵاته‌كه‌مان".

شاری وۆھانی چین بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت، كە بۆ یەكەمجار لە مانگی 11ی ساڵی 2020 ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەوێ سەریھەڵدا و دواتر بە جیھاندا بڵاوبووەوە.