له ئێران مه‌راسیمی ساڵیادی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ده‌ستیپێكرد
"ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیدا ده‌رگای بۆ رۆڵه‌كانی ئومه‌تی ئیسلام كرده‌وه، كه تۆڵه بكه‌نه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی هه‌ریه‌ك له "قاسم سوله‌یمانی"، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له ئێران ده‌ستیپێكرد.
كه‌ناڵی "العالم"ی ئێران بڵاویكرده‌وه، له عێراق و سووریاوه ده‌یان فه‌رمانده و سه‌ركرده و شاند گه‌یشتوونه‌ته ئێران بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه.
له وته‌یه‌كدا، "ئیسماعیل قائانی"، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و جێگره‌وه‌ی "قاسم سوله‌یمانی"، گوتی: "هه‌ریه‌ك له سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و هاوه‌ڵه‌كانیان، فه‌رمانده و سه‌ركرده‌یه‌ك بوون له سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه".
گوتیشی: "سوله‌یمانی پیاوی مه‌یدان و مقاوه‌مه بوو. ئه‌و پاڵه‌وانی گه‌لی ئێران و ئومه‌تی ئیسلام بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "خۆڕاگری لوبنان و رزگاركردنی خاك له سووریا و ئارامگری و چه‌سپاوی موجاهیدانی عێراق هه‌مووی به كۆششی شه‌هید سوله‌یمانی به‌رهه‌م هات و ئه‌ویش له ژێر سایه‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشدا هه‌نگاوی ده‌نا".
"ئیسماعیل قائانی" روونیكرده‌وه، "ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیدا ده‌رگای بۆ رۆڵه‌كانی ئومه‌تی ئیسلام كرده‌وه، كه تۆڵه بكه‌نه‌وه".