ئیداره‌ی تره‌مپ له تویته‌ر تووڕه‌یه
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "كال براون" دژی تویته‌ر قسه‌ی كرد و گوتی: پێویسته تویته‌ر رێوشوێن له دژی ئه‌و جریوه‌یه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، جه‌نه‌راڵ "ئیسماعیل قائانی" بگرێته به‌ر و رێگه نه‌دات ئه‌و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا بكات.
K24 – هه‌ولێر:

"براون" گوتیشی: "جێگره‌وه‌ی "قاسم سوله‌یمانی" له تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كات، ئیدی تویته‌ر كه‌ی مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات؟".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌تا قائانی هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری ناوه‌ندی و وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌مان ده‌كات.
به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، هه‌ریه‌ك له "قاسم سوله‌یمانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كران و به‌و هۆیه‌وه كوژران. ئه‌و رووداوه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ریدا هێشتا لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامن و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ئه‌و رووداوه‌دا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ "حوسێن ده‌هقان"، راوێژكاری سه‌ربازی رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، "عه‌لی خامه‌نه‌یی"، رایگه‌یاند، مووشه‌كه ئێرانییه‌كان ده‌گه‌نه سه‌رجه‌م بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.