روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاگاداری‌یان بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ژماره‌كه‌ی له سه‌رووی 900 هه‌زاره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ره‌تی ده‌كاته‌وه ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له سنووری پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشتبێته ئه‌و پێوهانهیه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و تابلۆیه ساخته‌یه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئوتومبیلێك بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارەکەی (900909/اربیل)ـه و پرسیاری ئه‌وه کراوە، ئایا ژمارەی تابلۆ گەیشتۆتە ئەو ژمارەیە ؟".
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین، ئەو تابلۆیە ساختەیە و داوا لە هاوولاتیانیش دەکەین، هەر کەسێك زانیاری دەربارەی جۆری ئوتومبێلەکە و وشوێنی نیشتەجێبوونی هه‌یه، با به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاگادار بكاته‌وه، بۆ ئەوەی سزای بدەین".
دووپاتیشی كرده‌وه، "کەسێك کە بەو شێوەیە ساختەکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێل بکات، مەترسیە بۆسەر هەمووان نەك تەنها هاتووچۆ".
H.B