كارمه‌ندێك بووە هۆی ئەوەی 57 ڤاکسینی بێکەڵك بدرێت بە هاووڵاتیان
دوای ده‌ستگیركردنی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكردووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كارمه‌ندێكی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ویلایه‌تی ویسكونسن دوێنێ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ده‌ستگیركرا، چونكه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه به مه‌به‌ست 57 ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه‌ی له به‌فرگره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و به‌جێی هێشتووهن و دواتر بۆ هاووڵاتیان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كارهێنراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی فۆكس 16، ستیڤن براندنبۆرگ ته‌مه‌ن (46 ساڵ) پیشه‌ی ده‌رمانسازه و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری پزیشكی (ئۆرورا)ـه‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، چونكه ده‌ڵێن: زیاتر له 500 ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه فڕێدراوه و گومانیان له هه‌موو ئه‌و ڤاكسینانه هه‌یه، كه له‌و به‌فرگره‌یه‌دا ماونه‌ته‌وه.
پۆلیسی گرافتۆن له ویسك كه 25 مایل له باكووری شاری مبلۆكی دووره، ده‌ڵێت: "سێ تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سه كراون: به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌شه‌یی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی، فێڵی له ره‌چه‌ته‌ی ده‌رمانی پزیشكی كردووه و تاوانی زیانگه‌یاندن به كه‌لوپه‌لی گشتیی ئه‌نجامداوه"، كه ئه‌مانه هه‌مووی تاوانی قورسن.
هه‌رچه‌نده پۆلیس ناوی كه‌سه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به دیاریكراوی پیاوه و كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی ویلایه‌تی ویسكونسن ناوه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه و ئێستا له زیندانی كه‌رتی ئۆزاوكی ده‌ستبه‌سه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی بی ئێس - شیكاگۆ، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌كرێت ئه‌م كاره هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی بێت نه‌ك كه‌سه‌كه به مه‌به‌ست كردبێتی، به‌ڵام به‌پێی (جیف بایه‌ر)، پارێزه‌ری سه‌نته‌ری پزیشكی ئۆرورا، رۆژی 30 ی كانوونی یه‌كه‌م كارمه‌نده‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و گوتوویه‌تی: به‌رپرسم له‌و كاره و به‌مه‌به‌ست كردوومه.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ـدا، بایه‌ر گوتوویه‌تی: "ئه‌و ده‌رمانسازه شه‌وی 24ی كانوونی یه‌كه‌م تا 25ی كانوونی یه‌كه‌م ڤاكسینه‌كه‌ی له به‌فرگره ده‌رهێناوه و دواتر بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ڤاكسینه‌كه‌ی خستووه‌ته‌وه ناو به‌فرگره‌كه ، پاشان شه‌وی 25ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ریهێناوه‌ته‌وه و به‌جێی هێشتووه و بۆ شه‌وی 28 كانوونی یه‌كه‌م خستوویه‌تییه‌وه ناو به‌فرگره‌كه. واته ماوه‌یه‌كی زۆر ڤاكسینه‌كه له پله‌ی گه‌رمی ژووردا بووه. كاتێك هاوڕێیه‌كی له ده‌رمانخانه‌كه به كاره‌كه‌ی زانیوه و ئاگاداری كردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: بیرم چووه".
هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه كه 57 كه‌س ئه‌و ڤاكسینه‌یان وه‌رگرتووه كه له‌ناو به‌فرگره ده‌رهێنراوه و نه‌پارێزراوه. به‌ڵام ده‌شڵێت: "به‌رپرسانی ته‌ندروستی پێیانوایه، ئه‌گه‌ر ڤاكسینێك له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌فرگره بێت و به كه‌سێك بدرێت، هیچ زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه نابێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه سوودی لێوه‌رناگرێت".
هه‌روه‌ها به‌پێی رای سه‌نته‌ری پزیشكی ئۆرورا، ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و ده‌رمانسازه تێكچوونه، به 8 هه‌زار تا 11 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی گرافتۆن ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پزیشكی ئۆرورا و ئێف بی ئای و ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك له لێكۆڵینه‌وه‌دان له مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سه، كه بۆچی ئه‌و كاره‌ی كردووه!!.
سه‌نته‌ری پزیشكی ئۆرورا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕمان وایه ڤاكسیندان تاكه رێگه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به په‌تاكه". گوتیشی: "به‌داخه‌وه تووشی نائومێدی بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بووه هۆی دواكه‌وتنی كوتانی زیاتر له 500 كه‌س، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی ته‌واوه له به‌ها مرۆییه‌كان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كارمه‌نده ناگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" ئاشكرایكردووه، ئه‌و كه‌سه بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردووه، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه تووشی دۆخێكی نه‌خوازراو ببن و له رێگه‌ی پرۆپاگه‌نده‌وه ناسه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه بڵاوبكاته‌وه و بڵێت: ڤاكسینه‌كه بێسووده.
وه‌ك ڤاكسینی مۆدێرنه كه له حاڵه‌تی ئیمێرجێنسیدایه، ڤاكسینی فایزه‌ر پێویسته له شوێنێكی تایبه‌ت هه‌ڵبگیرێت كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی 70 پله خوار سفری سیلیزی بێت.
بۆ هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه سێ رێگه هه‌یه: ئه‌و به‌فرگرانه‌ی كه توانای هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یان له 70 پله‌ی خوار سفری سیلیزی هه‌یه و بۆ باركردن بگونجێت و له توانایدا بێت ماوه‌ی 6 مانگ پارێزگاری له ڤاكسینه‌كه بكات، یان له بارهه‌ڵگر و سندوقی كۆمپانیای فایزه‌ر كه به‌فری وشكی تێدایه و ده‌توانرێت ماوه‌ی 30 رۆژ بپارێزرێت، هه‌وره‌ها له‌یه‌كه‌ی به‌فرگره‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ هه‌ڵده‌گیرێت له پله‌ی گه‌رمی 2-8 پله‌ی سیلیزی. هه‌روه‌ها له پله‌ی گه‌رمی ژوور (32 پله‌ی سیلیزی) ده‌توانرێت تا ماوه‌ی 12 سه‌عات دابنرێت.
H.B