سلێمانی.. بەهۆی سۆپای غازەوە دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا
له‌باوكێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵی و كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵی پێكهاتوون

K24- سلێمانی:
لەناوچەی مێرگەپان لە سلێمانی بەهۆی کارپێکردنی سۆپای غازەوە دوو کەس کە له باوك و کچێک پێكهاتبوون، گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای سلێمانی (122) به کوردستان24ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی ئاگادارکراونەتەوە لە روداوێکی گیان لەدەستدان بەهۆی کارپێکردنی زۆپای غاز لە مێرگەپان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قوربانیەکان پیاوێكی تەمەن 34 ساڵە و کچەکەشی تەمەنی 10 ساڵانە و گوتی: تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون.
H.B