پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبێتەوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، له رۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار.
گوتیشی: لەم هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و له‌نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و به‌رنامه‌ی کار دیاری ده‌کرێت، کە تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانیش هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له‌نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت.