دوو تەقینەوەی بەهێز شاری جەلال ئابادی ئەفغانستانی هەژاند

(وێنە؛ تەقینەوەی شاری جەلال ئاباد لە ئەفغانستان)
(وێنە؛ تەقینەوەی شاری جەلال ئاباد لە ئەفغانستان)

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو تەقینەوەی گەورە شاری جەلال ئابادی لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند. ئەمەش دوای تێپەڕبوونی تەنیا رۆژێک دێت بەسەر تۆپبارانەکانی پاکستان بۆ سەر کابول و شارە گەورەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسەکە، پێش تەقینەوەکان دەنگی فڕۆکەیەکی جەنگی بیستراوە و دواتر تەقینەوەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی جەلال ئاباد (ناوەندیی پارێزگای نەنگەرهار) لەسەر رێگای نێوان کابول و سنووری پاکستان روویان داوە.