نانسی پێڵۆسی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرایەوە
K24- هەولێر:
نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە ریزی دیموکراتەکان جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرایەوە.
پێڵۆسی توانی 216 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت، 209 ئەندامیش، بە نەخێر دەنگیاندا.
لە ساڵی 2019ـەوە، پێڵۆسی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردراوە و یەکەم خانمە لە ئەمەریکا ئەو پۆستەی هەبێت. یەکێکە لەو سیاسیانەی ئەمەریکا، ناکۆکی زۆری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەبووە.