ئاماری نوێی كۆرۆنا.. تووشبوون و مردن به كۆرۆنا زیادیكردووه
ژماره‌ی چارهسهركراوان 9 هێنده‌ی ژماره‌ی تووشبووانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماره‌ی 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 102 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و 6 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ژماره‌ی چارهسهركراوان په‌تاكه، 9 هێنده‌ی ژماره‌ی تووشبووانه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 911 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، تووشبووێك له هه‌ولێر، دوو تووشبوو له سلێمانی و سێ تووشبووش له دهۆك گیانیان له‌ده‌ستداوه.