ئه‌نقه‌ره: له باكووری سووریا چوار چه‌كداری په‌كه‌كه له "چالاكی خران"
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بشێوێنن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له باكووری سووریا چوار چه‌كداری سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، له چالاكی خراوون(كوژراون).
له تویتێكدا، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بشێوێنن.
توركیا به قووڵی (30) كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانی هاووسنووری خۆی له خاكی سووریا داگیركردووه و هێزی تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سوپای توركیا له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)دا له‌شكركێشی كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه و هێزه كوردییه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌رپه‌ڕاند و خاڵی سه‌ربازی و چاودێری توركی تێدا دامه‌زراندن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
وه‌رگێڕان: ئ.ر