کوەیت: بە هۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە کەسێک کواژراوە و 31 کەسی دیکە برینداربوون

وەزارەتی تەندروستی کووەیت رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئێرانەوە کەسێک کوژراوە و 31 کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان هاووڵاتی بیانیین.

یەکشەممە 29ـی شوباتی 2026، وەزارەتی تەندروستی کوەیت، رایگەیاند،لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان، 31 برینداریان لە نەخۆشخانەی (عەدان) پێگەیشتووە و تیمە پزیشکییەکان دەستبەجێ دوای گەیشتنیان، چارەسەرکردنیان کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوشکردووە، هەر بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە کەسێکی دیکە گیانی لە دەستداوە، وەزارەتەکە ئاشکرای کردووەم سەرجەم ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی هاووڵاتی بیانیین. 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی کووەیت جەختی کردەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی ئەم رووداوە ئەمنییە بەگوێرەی پلان و رێکاری ورد و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مەیداندا ئەنجامدراوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و سەلامەتی هەمووان.