هێرشی ئاسمانی کرایە سەر حەشدی شەعبی کوژراو و بریندار هەن

سەرچاوەیەکی سەربازی بە ڕۆژنامەی (ئەلنەهاری)ـی راگەیاندووە، بۆردومانێکی ئاسمانی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قایم لە پارێزگای ئەنبار، کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا، کردووەتە ئامانج.

یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی سەربازی بە رۆژنامەی (ئەلنەهاری)ـی راگەیاندووە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قایم لە سنووری پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بۆردومانەکە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی دەربارەی ژمارەی قوربانییەکان بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا دیار نییە چ لایەنێک هێرشە ئاسمانییەکەی ئەنجامداوە.

ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا، لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنە خێراکانی ناوچەکەدا، بەردەوام گرژی و ئاڵۆزی ئەمنی بەخۆیانەوە دەبینن.