ناوەرۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان لە بارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 1ـی ئاداری 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی ناوچەكە، دوایین پێشهات، گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی قووڵبوونەوەی گرژییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەکردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە رێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتییانە كردەوە.