شۆڕش ئیسماعیل: لە ناوچە کوردستانییەكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم داعش زیندوو بووهتهوه
وەزیری پێشمەرگە: ئەگەر پێشمەرگە لەو ناوچانە بووایە، نە داعش دەبوو و نە ئەو كێشە كۆمەڵایەتی و سیاسییانەی ئێستا ھەیە
K24 – ھەولێر:
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئەو كاتەی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بوو، پێشمەرگە بوو توانی داعش تێك بشكێنێ و ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەشیر حەداد گوتی: پێشمەرگە كاتی خۆی داعشی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی تێكشكاند و ئاسایشی لەو ناوچانە پاراست. لەوەتەی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەماوە، داعش جارێكی دیكە زیندوو بووەتەوە و كاری خۆی دەكات بە شێوەیەکی فراوان لەو شوێنانە بوونی ھەیە.
گوتیشی: ئەگەر پێشمەرگە لەو ناوچانە بووایە، نە داعش و نە ئەو كێشە كۆمەڵایەتی و سیاسییانەی ئێستا ھەیە؛ سەریان ھەڵنەدەدا. ھەروەھا بەم شێوەیەی ئێستا تەعریب بەرفراوان نەدەبوو.
جەختیشیكردەوە لەوەی ئەوەی ئێستا لەو ناوچانە روودەدات لەئەنجامی نەبوونی ھێزی پێشمەرگەیە و نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچە کوردستانییانە، وایکردووە یاسا پەیڕەو نەکرێت و داعشیش لەو ناوچانە زیندوو ببێتەوە.