هێڤیدار ئه‌حمه‌د: دوای حه‌وت ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كابینه‌ی نۆیه‌م بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر داهاتی (100) دۆلاریش بێت به شه‌فافی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا خه‌رجكردنه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی.
K24 – هه‌ولێر:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"دا رایگه‌یاند، حه‌وت ساڵه حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی نه‌بووه و بۆ ساڵی داهاتوو كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر داهاتی (100) دۆلاریش بێت به شه‌فافی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا خه‌رجكردنه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی.
كابینه‌كه كامڵ ده‌بێت
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "نائاسایی" بكات و تێیدا كاندیدی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، "كه‌مال ئه‌ترووشی" متمانه‌ی پێ بدرێت و سوێندی یاسایی بخوات.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "به سوێندخواردنی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كامڵ ده‌بێت و ئه‌و وه‌زیره، وه‌زیری خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كابینه‌ی حكومه‌ته و وه‌زیری ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان نییه".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پێویسته كۆبوونه‌وه‌كه نیسابی قانوونی هه‌بێت و پێویسته متمانه‌ی په‌نجا زائید یه‌كی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌و كات ده‌بێته وه‌زیر. پێشتر هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌یانپرسی بۆچی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان نییه و تا ئێستا به گوێره‌ی یاسا، خودی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كردووه، ئێستاش كات گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه كامڵ بێت و كه‌سێك ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌به‌رێت".
رێككه‌وتنی پێشوه‌خت
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، روونیكرده‌وه، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌شت مانگی خایاند و پارتی رێككه‌وتنی دوو قۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و دواتریش رێككه‌وتنی سێ قۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵیان و له مانگی ته‌مموزی (2019) كابینه‌كه متمانه‌ی وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، كۆده‌نگی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاندیده‌ش".
بڕینی مووچه‌ی زیاده
(10) هه‌زار و (609) كه‌س له مووچه‌یه‌ك زیاتری هه‌یه. ئه‌و مووچه زیادانه وه‌رده‌گرن ده‌بڕدرێن. له‌و باره‌یه‌وه، هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێم رۆزی كه‌س نابڕێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه به گوێره‌ی یاسای چاكسازی مووچه زیاده‌كان ده‌بڕدرێن".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، هه‌یه له ده‌وامه و مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی هه‌یه و هه‌یه زیندووه و مووچه‌ی شه‌هیدی وه‌رده‌گرێت. له سه‌ره‌تای (2020) یاسای چاكسازی په‌سند كرا، ئه‌و یاسایه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات دۆسیه به دۆسیه‌ی مووچه‌خۆران بكاته‌وه و له راستی و درووستی دۆسییه‌كانیان دڵنیا بێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، زۆرترین ئه‌وانه‌ی هه‌ن، له نێوان پارتی و یه‌كێتین. ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتی كوردستانن و كردوویانه و خۆیشیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وه‌ی (27) ساڵ كراوه ده‌بێت چاك بكرێته‌وه. یاسای چاكسازی ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و ئیشی په‌رله‌مان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چاودێری جێبه‌جێكردنی یاساكان نه‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له مانگی ته‌مموزی (2020)ه‌وه یاساكه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ئێستا ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌نرێن. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم په‌له بكرێت، گرنگه به وردی و هێواشی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م دۆسییه‌كاندا بكرێت. ئه‌وانه زیاتر فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وردبینی كراوه. له پرسی پاسه‌وانان دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌یی زۆر زۆر هه‌یه و به ناوی پێشمه‌رگه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر بندیوار هه‌یه و ده‌وام ناكات، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی یاسایه".
بایۆمه‌تری
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، خه‌ڵك له ده‌ره‌وه ئیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ وڵاتی خۆی ره‌وانه بكاته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه لێره مووچه‌ی بندیوار و زیاده وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن و كه‌سانێك هه‌ن له دایكبووی هه‌شتاكانن، كه‌چی به پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشین كراوون و هه‌ندێك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن و لێره مووچه‌یان هه‌یه و پاره‌كه‌یان بۆ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرێت".
گوتیشی: "هه‌نگاوی داهاتووی چاكسازی ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن و لێره پاره وه‌رده‌گرن، پاره‌ی ئه‌وانیش ده‌بڕدرێت".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌و چاكسازییه‌ی هه‌یه ته‌نیا له مووچه نییه. به‌ڵكو له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ژیانی گشتییه، به تایبه‌تی له داهات و خه‌رجی و كارگێڕی".
چی ده‌گه‌ڕێته‌وه
به گوێره‌ی مه‌زنده‌كان، به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، له نێوان (80) تا (150) ملیار دینار داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ك هێڤیدار ئه‌حمه‌د باسیكرد، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا مه‌زنده‌یه و گرنگترین ئامانجی یاساكه گێڕانه‌وه‌ی پاره نییه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه "دادپه‌روه‌ری" بێنێته‌دی و ئه‌وه‌شی به ئامانجی سه‌ره‌كی یاساكه زانی.
بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم
حه‌وت ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی نییه، به‌ڵام وه‌ك هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌د دۆلاریشی هه‌بێت، پێویسته پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌بێت و به شه‌فافی بخرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مان.
بودجه‌ی 2021ی عێراق
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوو ئاراسته له باره‌ی په‌سندكردنی بودجه‌ی ئیتیحادی (2021) درووست بووه و ئاراسته‌یه‌كیان دژی په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌یه له ترسی ئه‌وه‌ی كازمی نه‌یكاته ده‌ستكه‌وت بۆ كابینه‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكات و ئاراسته‌ی دووه‌میش جه‌خت له تێپه‌ڕاندن و په‌سندكردنی ده‌كاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بیانوویه‌كی به‌غدای بڕیوه و ئاماده‌یی هه‌رێمی ده‌ربڕیوه بۆ راده‌ستكردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێته هه‌موو لایه‌ك، كه هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه به‌غدایه نایه‌وێت بێته پێشه‌وه و ده‌ستوور و یاسا و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات.