ئێران هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی نەوتی سعوودیە

وێنە،، هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی رەئس تەنورە لە سعوودیە
وێنە،، هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی رەئس تەنورە لە سعوودیە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پاڵاوگەی 'رەئس تەنورە' لە رۆژهەڵاتی سعوودیە کە موڵکی کۆمپانیای ئارامکۆیە، هێرشی درۆنی کرایە سەر و دواتر پاڵاوگەکە داخرا.

ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، دوای هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکە، ئێستا دۆخی ناو پاڵاوگەکە کۆنترۆڵکراوە، گوتیشی، داخستنەکە وەک رێکارێکی خۆپارێزی بووە. هەروەها ئەو ئاگرانەی لە ئەنجامی هێرشە درۆنیەکە کەوتبووەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

لە ئەنجامی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، نرخی نەوت بە رێژەی 13% بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە تێپەڕینی کەشتییە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز راگیراوە، چونکە گەرووەککە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە.

پێشتر ئێران هۆشداریی دابوو لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکە، ئاگری جەند تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە و هەموو بنکە و بارەگا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.