وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئێران لەناو دەبەین
وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: توانا موشەکییەکانی ئێران لەناو دەبەین و هێزەکانی ئێران لەناو دەبەین و ئێران بەرەو لاواز بوونە.
پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، رایگەیاند: ئێران چەندین ساڵە گێرەشێوێنی لەناوچەکە دا دروست دەکات، مووشەک و درۆنی دروستکردووە بۆ ئەوەی خواستەکانیان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدەن، هەروەها ئێران کارەکانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم بەردەوام بوون.
هەروەها گوتی: ئێران هێزی بە وەکالەتی لە وڵاتان بەکاردەهێنا، پێویستە رژێمی ئێران بگۆڕدرێت، هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەمان لە هیچ لایەک قبووڵ ناکەین، سەرۆکی ئەمریکا بوێری هەموو شتێکی هەیە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا، ئێران گفتوگۆی نەدەکرد، بەڵکو کاتیان بەدەستدەهێنا بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم، بەڵام ناتوانن جارێکی دیکە ببنە خاوەنی ئەم هێزانە و هەرگیز ناتوانن چەکی ئەتۆم بەرهەمبهێنن.
پیت هگسێت گوتیشی: فڕۆکەی مانB2 بەکارهێناوە، هەروەها چەک و درۆنی پێشکەوتوو بەکارهاتووە.