ڤێلاکەی تێری هێنری بۆ فرۆشتنە

تێری هێنری
تێری هێنری

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەکانی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا، بڕیاریداوە ڤێلا ناوازەکەی لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا بفرۆشێت و نرخەکەشی دیاریکردووە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڕیاریداوە ڤێلاکەی لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا بە بڕی 19ملیۆن پاوەند بفرۆشێت و لە یەکێک لە نوسینگەکانی فرۆشتنی خانو و بەرە ڤێلاکەی داناوە و چاوەڕێ کڕیارێک دەکات.

ئەو ڤێلایەی هێنری دەکەوێتە شاری سۆهۆ لە ویلایەتی مانهاتن و لە ساڵی 2010 پێش ئەوەی ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی نیۆیۆرک رێد بولز بکات، بە بڕی 11.1 ملیۆن پاوەند کڕیویەتی و ئێستاش داوای 19 ملیۆن پاوەند دەکات و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 8 ملیۆن پاوەند قازانج بکات.

دیمەنی ڤێلاکەی تێری هێنری