عێراقچی: تۆڵەی کوژرانی خامنەیی دەکەینەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لە دوای جەنگەوە دەبێت بەڵگەنامەکان کۆبکرێنەوە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بخرێتە بەرباس، هەروەها ئەوانەی جەنگیان هەڵگیرساند دەبێت ناچاربکرێن وەڵام بدەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: تۆڵەی کوژرانی خامنەیی دەکەینەوە و ئامانجمان بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە، هەروەها پێویستە وڵاتانی ناوچەکە گوشار بخەنە سەر ئەمریکا.
عێراقچی ئاماژەی بەوە دا، لە دوای جەنگەوە دەبێت بەڵگەنامەکان کۆبکرێنەوە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بخرێتە بەرباس، هەروەها ئەوانەی جەنگیان هەڵگیرساند دەبێت ناچاربکرێن وەڵام بدەنەوە.
هەروەها دوێنێ یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2026، عێراقچی رایگەیاند: یرۆرکردنی خامنەیی کارێکی مەترسیدارە و پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئێمە جەنگەکەمان دەستپێنەکردووە، بەڵکو بەسەرئێمەدا سەپێنراوە، دەبێت گوشار لە ئەمریکا و ئیسرائیل بکرێت، چونکە ئەوان جەنگەکەیان هەڵگیرساندووە، هەروەها قسەم لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و عوممان کردووە، ئەوەی لە عوممان روویدا بژاردەی ئێمە نەبوو، چونکە ئێمە هێزەکانمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی وریابن لە ئامانجەکانیان.