زه‌ریف: به‌ره‌نگاری قه‌ته‌ر سه‌ركه‌وت
رێككه‌وتنی وڵاتانی كه‌نداو بۆ كۆتایهێنان به ناكۆكییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، ده‌ریخست، كه به‌ره‌نگاری ئازایانه‌ی قه‌ته‌ر به رووی فشار و هه‌راسانكاری سه‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف"، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی وڵاتانی كه‌نداو بۆ كۆتایهێنان به ناكۆكییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، ده‌ریخست، كه به‌ره‌نگاری ئازایانه‌ی قه‌ته‌ر به رووی فشار و هه‌راسانكاری سه‌ركه‌وت.
له تویتێكدا، زه‌ریف، نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی له به‌ره‌نگاری ئازایانه‌ی به رووی ئه‌و فشار و ههراسانكارییهی رووبه‌ڕووی كرابوویه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به دراوسێ عه‌ره‌به‌كانی دیكه‌مان ده‌ڵێین، ئێران دوژمن و جێی هه‌ڕه‌شه نییه لێتان. ئیدی به‌سه و مه‌بنه به‌رانی قوربانی به تایبه‌تی بۆ ئه‌و شوانه سه‌رلێشێواوه‌ی وا له‌سه‌ر رێگه‌ی رۆیشتنه".