ترەمپ: ئەمەریکا گەرەنتی وزەی جیهان دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیارێکی دەستبەجێی دەرکرد بۆ دابینکردنی بیمە و گەرەنتی بۆ ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بە کەنداودا تێدەپەڕن و ڕاشیگەیاندووە، بۆ مسۆگەرکردنی وزەی جیهان ئامادەن بە هێزی سەربازییەوە بچنە گەرووی هورمز.
سێشەممە 3ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: فەرمانی کردووە بە کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمەریکا (DFC)" کە دەستبەجێ کار بکەن بۆ دابینکردنی بیمە و گەرەنتی دژی مەترسییە سیاسییەکان بۆ جووڵەی بازرگانیی دەریایی.
ترەمپ rوونی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە هەموو هێڵە دەریاییەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی کەرتی وزە و ئەو کەشتییانەی کە بە ناوچەی کەنداودا تێدەپەڕن، ئەوەش بە نرخێکی زۆر گونجاو.
سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازی، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا و گوتی: ئەگەر پێویست بکات، هێزی دەریایی ئەمەریکا بە زووترین کات دەست دەکات بە یاوەری کردن و پاراستنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا.
دۆناڵد ترەمپ جەختیشی کردووەتەوە کە باجەکە هەرچییەک بێت، ئەمەریکا ئەمانەتی لێشاوی ئازادی وزە بۆ جیهان دەکات.
ترەمپ بە شانازییەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزی ئابووری و سەربازیی ئەمەریکا گەورەترینە لەسەر زەوی و ئاشکراشی کرد کە لە داهاتوودا ڕێکاری زیاتریش دەگرنە بەر.