نرخی نه‌وت له 54 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه
نرخی نه‌وت به رێژه‌ی (%5) هه‌ڵكشا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سعوودییه رایگه‌یاند، له دوو مانگی داهاتوودا رۆژانه (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت به رێژه‌ی (%5) هه‌ڵكشا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سعوودییه رایگه‌یاند، له دوو مانگی داهاتوودا رۆژانه (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
نرخی گرێبه‌سته‌كانی خامی برنت، كه پێوه‌ری جیهانییه بۆ نرخی نه‌وت، به رێژه‌ی (5.34%) سه‌ركه‌وت و له كاتژمێر (19:20) به كاتی گرێنچ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ (22:20) به كاتی هه‌ولێر،گه‌یشته (53.82) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها نرخی خاوی ئه‌مه‌ریكی خۆرئاوای تێكساسی ناوه‌ڕاست به رێژه‌ی (5.3%) به‌رز بوویه‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته (50.13) دۆلار.