سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لە هێرشکردنە سەر ناوەندە تەندروستییەکانی ئێران دەدات

(وێنە؛ ئەرشیف، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)"
(وێنە؛ ئەرشیف، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)"

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، نیگەرانی و هۆشداری خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە ئێران ڕراگەیاند و جەختی لە پاراستنی گیانی نەخۆش و کارمەندانی پزیشکی کردەوە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوە کرد، بەگویرەی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون، تەقینەوەکانی نزیک نەخۆشخانەی "مۆتەهاری" لە تارانی پایتەختی ئێران، بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە بەشێک لەو دامەزراوە تەندروستییە.

ئەدهانۆم لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لە کاتی قەیران و ململانێکاندا، نەخۆشخانە و کلینیکەکان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بۆیە نابێت بکرێنە ئامانج."

هەروەها داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، رێگری بکەن لە هەر جۆرە زیانێکی گیانی و هێرشێک کە کارمەندانی چاودێری تەندروستیی و نەخۆشەکان لەناو دامەزراوەکاندا بخاتە مەترسییەوە، جەختیشی کردەوە، دەبێت ژێرخانی تەندروستیی لە هەموو ململانێیەک بەدوور بگرێت.