وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای رایگه‌یاند
974 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی تایبه‌ت به كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش 104 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 3 تووشبووی كۆرۆناش له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ریشدا 974 تووشبوو، چاكبوونه‌وه.