عەباس عێراقچی: ترەمپ وەک 'مامەڵەی خانووبەرە' سەیری دۆسیە ئەتۆمییەکەی دەکرد
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکیدا هێرش دەکاتە سەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رایدەگەیەنێت؛ ناوبراو پرۆسەی دیپلۆماسی وێران کردووە.
عێراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک دانوستانە ئەتۆمییەکە وەک "مامەڵەیەکی خانووبەرە" سەیر دەکرێن و گوتەی ناڕاست واقیعەکان دەشارێتەوە، هەرگیز چاوەڕوانییە ناڕاستەکان ناتوانرێت بەدی بهێنرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "دەرئەنجامی ئەم جۆرە مامەڵانە تەنیا بۆردومانکردنی مێزی دانوستان بوو لە رق و کینە."
عێراقچی بە راشکاوی دۆناڵد ترەمپ بە "خاین" ناودەبات و دەڵێت: "ترەمپ خیانەتی لە دیپلۆماسی و ئەو ئەمریکییانەش کرد کە هەڵیانبژاردبوو."
ئەم گوتانەی عێراقچی لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن بەهۆی کشانەوەی ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018 و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێراندا، تا ئێستاش لە جەنگدایە لەگەڵ ئەو وڵاتە و ئیسرائیل.