وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل: 1274 بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ئیسرائیل، رایگەیاند لەگەڵ دەستپێکردنی وەڵامدانەوە سەربازییەکانی ئێران، تاوەکو ئێستا 1274 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

چوارشەممە 4ـی ئاداری 2026، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتەکەدا رایگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێکردنی بۆردومانەکان بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەکانی تاران بە بۆردومانکردنی ئیسرائیل، کۆی گشتی 1274 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان."

لە بارەی ووردەکاری زیانەکان و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان کە دەستداوە، تاوەکو ئێستا وەزارەتەکە وردەکاری زیاتری دەربارەی باری تەندروستی ئەو کەسانە و ئەوەی کە ئایا برینداری هێرشەکانن یان بەهۆی حاڵەتی شۆک و ترسەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بڵاونەکردووەتەوە.