سێنتکۆم: بەردەوامین لە تێکشکاندنی سەکۆی مووشەکی ئێران

(وێنە، ساتی لەناوبردنی بارهەڵگرێکی گەڕۆکی هەڵگری مووشەک)
(وێنە، ساتی لەناوبردنی بارهەڵگرێکی گەڕۆکی هەڵگری مووشەک)

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند؛ هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی رژێمی ئێران و دەڵێت: "زۆر بە وردی ئەوانە لەناو دەبەین و تێکیان دەشکێنین کە هەڕەشەن بۆسەر هێزەکانمان" 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵە سەربازییەکانیان کردەوە بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێرانی لە بواری سەکۆی مووشەکە گەڕۆکەکاندا.

لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە: "هەوڵەکانمان بۆ لەناوبردنی تواناکانی رژێمی ئێران لە هەڵدانی سەکۆی مووشەکی بەردەوامە. ئێمە ئەو هەڕەشانە دەدۆزینەوە و زۆر بە وردیی تێکیان دەشکێنین."

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامییان هەیە و واشنتن دووپاتی دەکاتەوە، رێگری لە هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک دەکەن کە ئاسایشی ناوچەکە و هێزەکانیان بخاتە مەترسییەوە.