لە واشنتن بۆمبێک دۆزرایەوە

پۆلیسی واشنتن هەوڵی رێگریکردن لە هەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەدات
پۆلیسی واشنتن هەوڵی رێگریکردن لە هەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەدات

K24- هەولێر:

ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، پۆلیس لە واشنتن، ئامێرێکی تەقینەوەیان دۆزیووەتەوە و پووچەڵیانکردووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ و هەڵوکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

خۆپیشاندانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی دەستیپێکرد، بەگوێرەی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دیموکراتەکان، توانیان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، لە ساڵی 2009ـەوە، ئەم سەرکەوتنەوەی دیموکراتەکان رووینەداوە.