ئێران، ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر ئازەربایجان تۆمەتبار دەکات

ساتی هێرشەکەی سەر ئازەربایجان
ساتی هێرشەکەی سەر ئازەربایجان

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیل بە هەڵدانی درۆن و بە ئامانجگرتنی ئازەربایجان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت "ئیسرائیل بەم رێگەیە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییە تۆمەکەی نێوان ئێران و ئازەربایجان دەدات".

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە جەیهون بایمارۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان کردووە و رەتیکردووەتەوە، وڵاتەکەی هیچ موشەکێکی ئاراستەی ئازەربایجان کرد بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، عێراقچی وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەی سەر ئازەربایجان، ئیسرائیلی تۆمەتبارکردووە و بە بایمارۆڤی گوتووە "ئامانجی ئیسرائیل لەو هێرشانە لادانی سەرنجی رای گشتی و زیانگەیاندنە بە پەیوەندییە باشەکانی نێوان ئێران و دراوسێکانی".

ئەمڕۆ درۆنێک لە ناوچەی نەخچیەوانی ئازەربایجان کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار کەس بوون. لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشتکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە بێ وەڵام نامێتەوە.