سریلانکا 208 ئەندامی کەشتییەکی سەربازیی ئێرانی رزگار دەکات
سەرۆککۆماری سریلانکا رایگەیاند، وڵاتەکەی 208 ئەندامی کەشتییەکی سەر بە هێزی دەریایی ئێرانی رزگار کردووە.
پێنجشەممە 5ـی ئاداری 2026، ئەنورا کۆمارا دیسانایاکی، سەرۆککۆماری سریلانکا رایگەیاند، رۆژێک دوای ئەوەی لە لایەن ژێردەریاییەکی ئەمریکاوە کەشتیەکی جەنگی ئێران کرایە ئامانج، ئەمرۆ تیمە فریاگوازارییەکانی وڵاتەکەی توانیویانە 208 ئەندامی سەر کەشتییە ئێرانییەکە رزگار بکەن.
سەرۆکی سریلانکا ئاماژەی بەوە کردووە، هێزی دەریایی وڵاتەکەی کەشتییە تێکشکاوەکەیان بەرەو بەندەری "ترینکۆمالی" لە باکووری رۆژهەڵاتی دوورگەکە راکێشاوە و لە کەناراوەکانی ناوچەکە دووریان خستووەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی و هێشتنەوەی لە شوێنێکی ئارامدا، لە ترسی ئەوەی نەوەک دووبارە لە لایەن ئەمریکاوە رووبەڕووی هێرش ببێتەوە.