عێراقچی بۆ ترەمپ: پلانی یەکەمت شکستی هێنا و پلانی دووەمت شکستەکەی گەورەتر دەبێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد و دەڵێت: پلانی یەکەمت شکستی هێنا و پلانی دووەمیشت شکستێکی گەورە دەهێنێت. دەشڵێت: ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە دانوستانەکاندا بەدەستهاتبوون، گرووپەکەی ئەمریکا لێڵیان کرد و شاردیانەوە.

عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ ترەمپی نووسیوە: پلانی ئەلفی تۆ شکستی هێنا، پلانی بیشت شکستێکی گەورەتر دەهێنێت.

هەروا نووسیویەتی "پلانی A جەنابی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی سەربازیی خێرا و B سەرئێشە شکستی هێنا!، پلانی بیشی شکستێکی گەورەتر دەهێنێت".

راستییەکە ئەوەیە: دەرفەتی رێککەوتنێکی نایاب لەدەستچوو، دوای ئەوەی گرووپی "کۆتاییهێنان بە ئەمریکا" ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە دانوستانەکاندا بەدەستهاتبوون، لێڵکرد و شاردیانەوە. 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عێراقچی نووسیویەتی " دەستپێکی ئیسرائیل هەمیشە بە مانای کۆتایی ئەمریکا دێت".