سیسی: میسر بەردەوامە لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ راگرتنی جەنگ

سەرۆککۆماری میسر رایگەیاند، میسر لە ساڵانی ڕابردوودا رووبەڕووی زۆر بارودۆخی سەخت و ئاڵنگاری بووەتەوە، بەڵام ئارامییەکی زۆر هەبووە لە مامەڵەکردن.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە پەرۆشە بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان پەرەسەندنەکانی ئێستا، ئەمەش لە سۆنگەی ئەزموونی وڵاتەکەیەوە کە جەنگ جگە لە وێرانی و کاولکاری هیچی تری لێ ناکەوێتەوە.

سیسی دوپاتی کردەوە کە، میسر هێشتا هەوڵ دەدات نێوەندگیری دڵسۆزانە و دەسپاکانە بۆ ڕاگرتنی جەنگ، چونکە بەردەوامبوونی باجێکی گەورەی دەبێت.

سیسی ئاماژەی بەوەش کرد، میسر لە ساڵانی ڕابردوودا رووبەڕووی زۆر بارودۆخی سەخت و ئاڵنگاری بووەتەوە، بەڵام ئارامییەکی زۆر هەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ سووکایەتی و پیلانگێڕییەکاندا.