وەزارەتی دەرەوەی چین: مافی ئێرانە بەرگریی بکات
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران کردەوە لە بەرگریکردن لە خۆی و مافی وڵاتەکە لە پاراستنی سەروەرییەکەیدا.
ئەمڕۆ هەینی 6ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: پشتیوانی لە ئێران دەکەین لە بەرگریکردن لە خۆی و مافی وڵاتەکە لە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەیدا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کراوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات داوای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە لایەنەکان کرد ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان رابگرن، گرژییەکان کەم بکەنەوە و رێگری بکەن لە گەیاندنی زیان بە ئابووری جیهانی، هاوکات نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرانبەر بە فراوانبوونی مەودای ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی.